كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەور و باراناوی دەبێت لەگەڵ بەفربارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان، بەتایبەتی لەكاتەكانی شەودا پلەكانی گەرما بە رێژەیەكی بەچاو دادەبەزێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 8 و سلێمانی 6 و دھۆك 7 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 10 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لەنێوان ھەور و نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ بارانی نمە باران لە ھەندێك كات و شوێنی جیاواز و كەمێك بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەكان.



