شاخێكی سنووری ئاكرێ داڕما

گرفتی بۆ ھاتووچۆی ھاووڵاتیان دروستكردووە

K24 - ئاكرێ

بەھۆی بارانبارینی زۆر بەشێك لە چیای پیرس دارماوە و گرفتی بۆ ھاتووچۆ دروستكردووە.

ئاری حوسێن، پەیامنێری كوردستان24 لە ئاکرێ رایگەیاند: "لەسەر رێگای چیای پیرس لە ناحیەی دینارتە بەھۆی باران بارینی زۆرەوە بەشێك لە شاخی داڕماوە و ئاستەنگ بۆ ھاتووچۆ دروستبووە".

گوتیشی: "ھاووڵاتی و شوفێران ترسیان لەوە ھەیە كە داڕمانی زیاتر لە شاخەكە رووبدات، بۆیە بە ترسەوە ھاتووچۆ بەو رێگایەدا دەكرێت".

رێگای چیای پیرس، کە ھەردوو دەڤەری بارزان و ئاکرێ بەیەك دەبەستێتەوە رۆژانە ھاتووچۆی زۆری پێدا دەكرێت.

ھ.م

شاخێكی سنووری ئاكرێ داڕما
شاخێكی سنووری ئاكرێ داڕما
شاخێكی سنووری ئاكرێ داڕما
شاخێكی سنووری ئاكرێ داڕما
شاخێكی سنووری ئاكرێ داڕما
Fly Erbil Advertisment