پۆلیسی سۆران: كچێكی 13 ساڵان به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گوللـه گیانی له‌ده‌ستدا
لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه
K24 - سۆران:
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت، كچێكی ته‌مه‌نی 13 ساڵ، به‌ناوی (ب. ر. ح) دانیشتووی ناحیه‌ی خه‌لیفانی سه‌ر به قه‌زای سۆران، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گوللـه‌ی ده‌مانچه، گیانی له‌ده‌ستدا.
موقه‌ده‌م شەمال دێواری حامد، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی سۆرانه‌وه له بوونی حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵان ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه قوتابییه و به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گوللـه‌ی ده‌مانچه گیانی له‌ده‌ستداوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران راشیده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر، ته‌رمی كچه‌كه ره‌وانی پزیشكی دادی نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی سۆران كراوه، بۆ لێكۆڵینه‌وه له ورده‌كاری زیاتری رووداوه‌كه و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌دا گیراوه.
ئ. م