كۆرۆنا جووڵەی كەشتییە بارھەڵگەرەكان لەجیھاندا پەكدەخات
ڤایرۆسی كۆرۆنا دڵەراوكێی دروستكردووە
K24 - ھەولێر
بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە جووڵەی كەشتییە بارھەڵگەرەكان لە سەرانسەری جیھاندا پەكیكەوتووە.
چەند سەرچاوەیەك لە كەرتی بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، خێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا جۆرە دڵەراوكێیەكی بۆ كەشتییە بارھەڵگەرەكان لە جیھاندا دروستكردووە، بەجۆرێك كۆمپانیاكانی گواستنەوەی كەشتییە بارھەڵگەرەكان، ئاڕاستەی خۆیان دەگۆڕن و خواست لەسەر بەندەرە چینییەكان كەمبووەتەوە، لە ئەنجامیشدا رادەستكردنەكە بۆ چەندین مانگ درەنگ دەكەوێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بووە ھۆكار كە ژمارەیەكی زۆر شار و كارگەكان لە دابخرێن و تەنانەت ناجێگیری لە جووڵەی گەشتكردنی ئاسمانی لە جیھاندا دروستبووە.
ھ.م