یەکێتی بڕیارە سەختەکەی دا
سیستمی سەرۆکایەتی یەکێتی گۆڕدرا
K24 – هه‌ولێر:
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی نیشتیمانیی کۆتایی هات و سیستمی هاوسەرۆکی بۆ ئەو حزبە پەسەند کرا.
میدیای فەرمی یەکێتی ئاشکرایکردووە، لە كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تیدا به زۆرینه‌ی ده‌نگ سیستمی هاوسه‌رۆكی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی داهاتووی یه‌كێتی په‌سه‌ند كرا.
ئاماژەی بەوەشداوە، ژماره‌ی هاوسه‌رۆكه‌كان دیاریی نه‌كراوه، هیچ کەسێکیش بۆ ئەو پۆستانە دەستنیشان نەکراوە.
هەروەها ئەوەش ئاشکرا کراوە، هێشتا بڕیار لەسەر ئەوە نەدراوە کە سەرۆک جێگری دەبێت یاخود نا، لە کۆبوونەوەکەش باس لە ئەرک و بەرپرسیارەتییەکانی سەرۆک کراوە.
H.J