ئاگادارییەک لە هاتووچۆی هەولێرەوە

شا رێگایەکی هەولێر دادەخرێت

K24 – هه‌ولێر:

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەهۆی دانانی بەشی سەرەوەی پردی پەڕینەوە پیادەکانی پێش ماجدی مۆل (رێگای کەسنەزان- هەولێر)، هەردوو سایدی بەردەم ماجدی مۆڵ لە کاتژمێر 10ـی ئەمشەوە دادەخرێت.

راشیگەیاند، شۆفێران دەتوانن رێگای لاوەکی کە یەکێکیان دەکەوێتە پشت ماجیدی مۆڵ بەکاربهێنن.

ئاماژەی بەوەشدا، سبەی کارەکان تەواو دەبن و رێگاکان دەکرێنەوە، ئامانجیشیان سەلامەتی هاووڵاتیانە.

H.J