تووشبوانی کۆرۆنا بەزۆر لە ماڵەکانیان دەردەهێنرێن
هەندێک لە تووشبوانی کۆرۆنا رەتی دەکەنەوە خۆیان رادەست بکەن
K24 – ههولێر:
بەرپرسانی تەندروستی شاری وهانی چین، ئەو هاووڵاتیانەی گومانی تووشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لێ دەکرێت، لە ماڵەکانیان دەیانهێننەوە دەرەوە و بەزۆر دەیان بەن بۆ کەمپە تەندروستییەکان.
حکوومەتی چین بڕیاریداوە هەموو ئەو کەسانەی خزمی تووشبووەکانن یان گومانی تووشبونیان لێ دەکرێت دەستگیر بکرێن، بەڵام بەشێک لەو کەسانە نایانەوێت بخرێنە ژێر چاودێریی وردەوە و لە دەست هێزە ئەمنییەکان هەڵدێن.
تاوەکو ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، 725 کەس گیانیان لەدەستداوە و 34 هەزار و 963 کەسیش بوونەتە تووشبوی ڤایرۆسەکە. دوو هەزار و 397 کەسی دیکەش، چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
The Daily Mail