دوای 108 ساڵ رووداوێکی ئاشکرا نەکراو لەبارەی کەشتی تایتانیک بڵاودەکرێتەوە
چیرۆکێکی خەمناکی دیکەی نقوومبوونی کەشتی تایتانیک

K24 – ههولێر:
فیلمی تایتانیک کە داهاتەکەی دوو ملیار و 516 ملیۆن دۆلار بوو، چیرۆکی مردنی دوو هاوسەری گێڕاوەتەوە، بەڵام پێش بڵاوکردنەوەی فیلمەکە، ئەو چیرۆکە لابردراوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئیندیپێندتی بەریتانی، لەناو کەشتی تایتانیک کە 108 ساڵ لەمەوبەر لە زەریای ئەتڵەسی نقووم بوو، چیرۆکی مردنی دوو هاوسەر هەبووە بە ناوەکانی ئاسیدۆر و رۆزایل کە لە فیلمەکە دەرهێنراوە.
ئاسیدۆر ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بووە، لە کاتی نقووم بوونی کەشتییەکە، ژنەکەی بردووەتە سەر کەشتییەکی رزگارکەری بچووک کە تەنها جێی ژنێک یان منداڵێک بووەتەوە، بەڵام ژنەکە رەتیکردووەتەوە.
یەکێک لە رزگاربووەکانی بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی گوتووە، ژنەکە رەتیکردووەتەوە دەستی مێردەکەی بەردا، بەلەمە تاکە کەسییەکەش تەنها ژنەکەی لەسەر بووە وردە وردە رۆشتووە، دواتر دەست لەناو دەست، ئەو دوو هاوژینە کە لەو کاتە 41 ساڵ بووە ژن و مێرد بوون، پێکەوە نقووم بوون و مردوون.
دواتر، تەرمی هەردووکیان دۆزراوەتەوە لە گۆڕستانی بێس لە شاری نیویۆرک نێژراون.