ئه‌رشیفی ئه‌نفال له ئه‌مه‌ریكاوه ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه عێراق
چۆن ئه‌رشیفه‌كه كه‌وتووه‌ته ده‌ست ئه‌مه‌ریكییه‌كان؟ زانیاری وردی تێدایه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واری عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ردوو ئه‌رشیفی ئه‌نفال و جووه‌كانی عێراق، كه ئێستا له ئه‌مه‌ریكان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه وڵات.
عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانی، وه‌زیری رۆشنبیری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای 2003، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه و ئه‌رشیفانه كه‌وتوونه‌ته ده‌ست ئه‌مه‌ریكییه‌كان، كه له بنكه‌ی هه‌واڵگری عێراقی هه‌ڵگیرابوون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه له ساڵی 2003، تیمێكی سه‌ربازی هێزی تایبه‌تی "ئه‌لفا" بنكه‌ی هه‌واڵگریان پشكنیوه و ئه‌و ئهرشیفانهیان ده‌ستكه‌وتووه، كاتێك بۆ به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به چه‌كی كۆكوژ گه‌ڕاون.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "الصباح"ی فه‌رمی عێراقی، ئه‌و ئه‌رشیفانه ئێستا له ئه‌مه‌ریكان، هه‌رچی ئه‌رشیفی جووه‌كانه له چه‌ند پێشانگایه‌كی نمایش ده‌كرێن و دوای ته‌واوبوونی پێشانگاكان له 2021 ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه عێراق.
سه‌باره‌ت به ئه‌رشیفی ئه‌نفال، ئه‌و وه‌زیره عێراقییه روونی ده‌كاته‌وه، ئێستا له ویلایه‌تی كارۆلاینایه و هه‌ردوو ئه‌رشیفه‌كه‌ی له ساڵی 2021 ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه عێراق.
ئه‌و وه‌زیره عێراقییه روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌رشیفی جووه‌كان، به‌شێكی زۆری زانیاری و وێنه‌ی ئه‌و جووانه‌ی تێدایه كه له عێراق بوونه.
ئ. م