شاندێکی هەرێم گەیشتە بەغدا
چەند پرسێکی گرنگ یەکلا دەکەنەوە
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ یەک شەممە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە بەغدا.
حوسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە کوردستان24ی راگەیاند، شاندەکەی هەرێم بە ئەندامیەتی خالید شوانی وهزیری ههرێم بۆ پهیوهندییهكان لهگهڵ بهغدا و چەند بەڕێوەبەرێکی پەیوەندار لەخۆ دەگرێت.
لە باسکردنی ئەمانجی سەردانەکە رایگەیاند، شاندەکە لەگەڵ وەزیرانی بازرگانی، کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاویەکانی عێراق کۆدەبنەوە تایبەت بە شایستە دارایەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد تایبەت بە کشتوکاڵ و ئاو.
حوسێن حەمە کەریم ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەردانەکە داوا دەکەین لە دەرچواندنی بڕیاڕ و رێنمایی تایبەتمەند هەرێمی کوردستان رەچاو بکەن، بۆ ئەوەی جوتیارانمان نەبنە قوربانی.
پارەی سێ ساڵێ گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لای بەغدایە و حکوومەت 557 ملیار دینار قەرزداری جووتیارانە، بەڵام بەغدا دەڵێت گەنمی جووتیارانی هەرێمی وەک گەنمی بازرگانی وەرگرتووە و ئامادەیە تەنها 250 ملیار دینار بنێرێت، جووتیاران و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمە رەت دەکەنەوە.