هاتووچۆی هەولێر چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی شۆفێران دا
هاتووچۆی هه‌ولێر چه‌ند ئاسانكارییه‌ك بۆ شۆفێران و هاووڵاتیان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
موقه‌ده‌م فازڵ حاجی، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییان و شۆفێران به بڕیاری عه‌میدی ماف (دیدار عومه‌ر قادر) به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی هه‌ولێر، چه‌ند ئاسانكارییه‌ك بۆ هاووڵاتیان شۆفێران ده‌كرێت.
بڕیاره نوێیه‌كانی هاتووچۆ:
- جێبه‌جێكردنی بڕیاری دانی پاره‌ی سزای هاتووچۆ به شێوه‌ی قیست به‌بێ هیچ پێشه‌كییه‌ك كه پێشتر ده‌بووایه هاووڵاتی بڕی 250 هه‌زار دینار وه‌كو پێشه‌كی بدات، ئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی زۆرێك له هاووڵاتیانه.
- له كاتی كڕین و فرۆشتن له‌سه‌ر هه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه پاره‌ی سزای له‌سه‌ر بێت ده‌توانرێت پاره‌كه نه‌درێت و بكرێته قیست و بكه‌وێته سه‌ر لایه‌نی كڕیار، به مه‌رجێك هه‌ردوو (كڕیار و فرۆشیار) رازی بن، كڕیار به‌ڵێننامه بدات له هاتووچۆ كه پاره‌كه له ماوه‌ی ساڵێك ده‌دات.
- له حاڵه‌تی به‌سه‌رچوونی ساڵیانه و كه‌ڵه‌كه‌بوونی بڕێكی زۆری پاره‌ی سزای هاتووچۆ، رێگا ده‌درێت به تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵیانه به مه‌رجێك خاوه‌ن ئۆتۆمبێل به‌ڵێننامه بدات كه له‌ماوه‌ی ساڵێك پاره‌كه بدات و ساڵیانه‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی ساڵه‌كه بۆ نوێده‌كرێته‌وه.
- پشكنینی ئۆتۆمبێل له حاڵه‌تی كڕین و فرۆشتن كه پێشتر ته‌نها بۆ ماوه‌ی 6 مانگ كاری پێ ده‌كرا، كراوه‌ته ماوه‌ی ساڵێك، ئه‌وه‌ش كارئاسانییه‌كی زۆر ده‌بێت بۆ شۆفێران و هاووڵاتیان.
H.J