كەشناسی: سەرمای توند و شەختە دەستپێدەكات

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور و سارد دەبێت، لەگەڵ بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكان بەشێوەی پچڕ پچڕ. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 6 و سلێمانی 4 و دھۆك 3 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 7 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ دروستبوونی شەختە و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكان.