یەكێتی ژمارەی ھاوسەرۆكەكان دیار دەكات
ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی كۆدەبێتەوە
K24 - سلێمانی
ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا ژمارەی ھاوسەرۆكەكان دیار بكرێن.
پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی بڕیاری سیستمی ھاوسەرۆك پەسند دەكات و ھاوكات ژمارەی ھاوسەرۆكەكان دیار دەكرێت".
بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان: "ھەر لەو كۆبوونەوەیەدا ژمارەیەك لە ماددەكانی دیكەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی پەسند دەكرێن، كە پەیڕەوەكە بریتییە لە 77 ماددە و تائێستا 40 ماددەی لێ پەسند كراوە".
ھ.م