ئیلهام ئەحمەد: دیمەشق رازیبووە دانووستان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بکات

"لیژنەیەكی باڵا پێكھێنراوە"

K24 - ھەولێر

سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، حكوومەتی سووریا رازیبووە دانووستان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بکات.

ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت رایگەیاند، حکوومەتی سووریا بە گرەنتی رووسیا، رازیبووە دانوستانیان لەگەڵدا بکات و لیژنەیەکی باڵاش بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی یاسای بەڕێوەبەرایەتی خۆجێی و پێکهاتەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر پێکبهێنێت.

ئیلهام ئەحمەد، ئاشکراشی کرد کە دوای دانوستانەکانیان لە حمێمیم، سەردانی دیمەشقیان کردووە و لەگەڵ عەلی مەملووک سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی سووریا بە ئامادەبوونی نوێنەری رووسیا کۆبوونەتەوە.

جەختیکردەوە، کە ئەوان نابنە بەشێک لە دانووستانەکانی ئاستانە و سۆچی و لەگەڵ پرۆسەی ئاشتین لە جنێف.

ھ.م