دوو ئاژەڵی نامۆ پێکەوە راو دەکەن

بۆ یەکەمجار دوو ئاژەڵ بۆ نێچیرێکی هاوبەش "ئۆپەراسیۆن" دەکەن

K24 – هه‌ولێر:

لە رێگایەکی خێرای کالیفۆرنیا- ئەمەریکا، ڤیدیۆی کایۆتیەک (ئاژەڵێکە لە هاوشێوە گورگە بەڵام لە گورگ بچووکترە) لەگەڵ چالگێک تۆمارکراوە کە پێکەوە راو دەکەن.

ڤیدیۆیەکە لە لایەن توێژەران لە رێکخراوی ژیانی کێوییەکان POST تۆمار کراوە و تیایدا دەردەکەوێت، هەردوو ئاژەڵ پێکەوە دەچن بۆ راوکردن.

توێژەران دەڵێن، پێشتر ئەم جۆرە هاوڕێیەتییە لە نێوان ئەم دوو ئاژەڵە تێبینی کراوە، بەڵام بەڵگەی زانستی نەبووە. چاڵگ دەچێتە سەر کونی سمۆرەکان و هەڵی دەکۆڵێت، کاتێکیش سمۆرەکان لە کونەکانیان دێنە دەرەوە، کایۆتیەکە راویان دەکات.

ئەوجۆرە سمۆرەیەش، نێچیرێکی هاوبەشی هەردووکیانە. ئەمەش یەکەمجارە، دەسەلمێنرێت، دوو ئاژەڵ پێکەوە دەبنە هاوپەیمان و راو دەکەن.

The Miror