جاکی چان خەڵاتێکی گرانبەها دەداتە هەر کەسێک چارەسەری کۆرۆنا بدۆزێتەوە

پەیامێک لە (جاکی چان)ـەوە

K24 – هه‌ولێر:

جاکی چان، ئەکتەری ناوداری چینی، لە رێگای تەلەڤزیۆنی ژێیانگ بڵاویکردەوە، بڕی 197 هەزار دۆلار دەدەمە هەر کەسێک چارەسەرێکی کاریگەر بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بدۆزێتەوە.

ئەو ئەکتەرە 67 ساڵە پێشتر رەخنەی ئەوەی لێگیرابوو کە تەنها بە زارەکی هاوخەمی خۆی بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەربڕیوە و هیچ پارەیەکی تەرخان نەکردووە.

جاکی دەڵێت: "هەر کەسێک یان دامەزراوەیەک بتوانێت چارەسەرێکی کاریگەر بۆ کۆرۆنا بدۆزێتەوە، من یەک ملیۆم یوان (197 هەزار دۆلار) پێ دەبەخشم. هیوادارم خەڵک لەوە تێبگات مەسەلە پارە نییە، من نامەوێت هیچ کەسێک ببینم کە ئازار بچێژێت".

تاوەکو ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، 813 کەس گیانیان لەدەستداوە و 37 هەزار و 555 کەسیش تووشبوون، دوو هەزار و 778 کەسیش چارەسەری پزیشکییان بۆکراوە.

Today online