تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیر كرا
پۆلیس: كەساێك ھانیداوە ھاووڵاتییەك بكوژێت
K24 - گەرمیان
تۆمەتبارێک لە سنووری قەزای كەلار دەستگیر كرا، پۆلیس رایدەگەیەنێت، ئەو كەسە ویستویەتی لەبەرامبەر 3 هەزار دۆلار هاووڵاتییەک بکوژێت.
موقەدەمی مافپەروەرعەلی جەمال قدووری لە پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "بنکەی پۆلیسی ناحیەی رزگاری سەر بەقەزای کەلار تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بەنیازبووە بە چەقۆ هێرش بکاتە سەر دوکاندارێک و بیکوژێت، دوای دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، دانی بەوەدا نا کە کەسێک هانیداوە بە کوشتنی ئەو هاووڵاتییە و لەبەرامبەردا سێ هەزار دۆلاری پێبدەدات".
ھ.م