لەبارەی جام رەشكردنی ئۆتۆمبێل رێنمایی نوێ دەدرێت
پارە بۆ رێژەی جامەكان دیار دەكرێت
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند "پاش راگرتنی بڕیاری رێگا پێدان به جام ره‌شكردنی ئۆتۆمبێله‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت به مه‌به‌ستی ده‌رچوونی رێنمایی نوێ، ئه‌مڕۆ دووباره رێگا درایه‌وه به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه به‌م شێویه‌ی خواره‌وه:.
1- رێگا ده‌درێت بهرهشكردنی هه‌ردوو جامی لاته‌نیشتی پیشه‌وه هی لای شوفێرو لای سه‌كن به‌بڕی 50% كه‌پێشتر ته‌نها 30% بوو.
2- رێگا ده‌درێت به ره‌شكردنی هه‌ردوو جامی لاته‌نیشتی پشته‌وه لای سه‌كن و لای شوفێر به‌بڕی 80% كه‌پێشتر ته‌نها 50%بوو.
3- جامی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل به هیچ شێوه‌یه‌ك و به هیچ بڕێك ره‌ش ناكرێت.
4- ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه له‌كۆمپانیای خۆیان جام ره‌شن ئه‌وانیش رێژه‌ی رهشكردنیان نابێت له 80%زیاتر بێت.
5- جام ره‌شكردن ته‌نها بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت رێگا پێدراوه و بۆ كرێ و تاكسی رێگا پێدراو نییه.
6- هه‌مان رسوماتی كه له رێنماییه‌كان دیاریكرابوون له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت له بری جام ره‌شكردنی ئۆتۆمبێله‌كانیان ساڵانه.
7- ئه‌م بڕیاره له رۆژی 10/2/2020 جێبه‌جێ ده‌كرێت و هاووڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی هاتووچۆی شاره‌كان بكه‌ن به مه‌به‌ستی رێگا پێدان به‌جام ره‌شكردن.

