ئایا بەکارهێنانی دەمامک لە تووشبوون بە ڤایرۆس دەمانپارێزێت؟
دەمامک چۆن بەکار دێت و چەند دەتوانێت بمانپارێزێت
K24 – ههولێر:
دەمامکی پزیشکیی لە ماددەی پۆلیستەر دروستکراوە، پزیشکان بۆ رێگریکردن لە گواستنەوەی میکرۆبەکان لە نەخۆشەکانیان یان بە پێچەوانەوە بەکاریدەهێنن، ئایا ئەم دەمامکە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەمانپارێزێت؟
پزیشکان دەمامکەکە بەمجۆرە بەکاردەهێنن، کاتێک ئەو کەسەی دەمامکەکە بەکاردەهێنێت، لە کاتی پژمین و کۆکە، میکرۆبەکانی ناگوازرێنەوە بۆ کەسی بەرامبەر، بەڵام دەبێت ئەم دەمامکەکە زوو زوو بگۆڕدرێت. پزیشکان دەبێت، بۆ هەردوو کاتژمێر جارێک، دەمامکەکە بگۆڕن، ئەگەر ئەمە نەکەن، دەمامکەکە هیچ سوودێکی نامێنێت.
چەند دەمامکەکە دەمانپارێزێت؟
ئەم دەمامکە دەتوانێت بتپارێزێت، بەڵام پاراستنەکەی سنووری هەیە. ڤایرۆس لە رێگای، دەم، چاو یان برین دەچێتە ناو لەشی مرۆڤەوە، بۆیە ئەگەر کەسێک بیەوێت خۆی بپارێزێت، دەبێت، چاو و دەمی بپارێزێت، هەروەها، هەرگیز دەست لە لووت و دەم و چاوی نەدات.
جیا لەوەی دەبێت دەمامکەکە زوو زوو بگۆڕیت، دەشبێت دەست بە باشی بشۆرێت لە دوای چوونە شوێنی گەشتی، واتە دەکرێت بڵێین، دەمامک تەنها یەک هەنگاوی خۆپارێزییە، هەنگاوی دیکەش هەن و دەبێت ئەنجام بدرێن گەر بمانەوێت بە تەواوی لە ڤایرۆسەکان بەدوور بین.
DW