یهكێتی ناوی ئۆرگانێكی خۆی گۆڕی
50 ماددهی پهیڕهوی ناوخۆیان پهسند كردووه
K24 – ههولێر:
كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی بۆ پەسەندكردنی پەیڕەوی ناوخۆ بەردەوامە. تا ئێستا 50 ماددەی پەیڕەوەكە پەسندكراون. بڕیاریش درا ناوی "ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی" بۆ "ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی" بگۆڕدرێت.
لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجوومەنی "سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان" بەردەوام بوو لە گفتوگۆكردن و پەسەندكردنی ماددەكانی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا "مستەفا چاوڕەش" سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند، تا ئێستا 50 ماددەی پەیڕەوی ناوخۆ پەسەند كراون.
وتیشی: "ئەنجوومەنی باڵای سیاسی بەرژەوەندییەكانی یەكێتی" وتەبێژێكی تایبەتی خۆی دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا بەكۆی دەنگی ئەندامانی سەركردایەتی ناوی "ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی" گۆڕدرا بۆ "ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان".