ھاتووچۆی هەڵەبجە شوفێر و ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە
شەپۆلێكی بەفربارین و سەرما ناوچەكەی گرتووەتەوە
K24 - ھەڵەبجە
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەڵەبجە رایدەگەیەنێت، بەھۆی ئەو شەپۆلەی بەفربارین و سەرما كە رووی لە ناوچەكە كردووە، ھاتووچۆ لە ناوچە شاخاوییەكانی ئەو سنوورە ئەستەم بووە و داوا لە شوفێر و ھاووڵاتییان دەكات ھاتووچۆی ناوچە شاخاوییەكان نەكەن.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی هەڵەبجە رایگەیاند: "ئێستا بەھۆی ئەو شەپۆلی بەفر و سەرمایــــەی رووی لەناوچەکە کردوە بەستنی جادە و رێــــــــــــــــــــــــگا و بانەکانی ناوچە شاخاوییەکان ھاتووچۆ تیایاندا ئەستـــــــــــــــــــەم بووە. داوا لە شۆفێران و ھاوڵاتییان دەکرێت گەر بۆ کــــــــــــاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی سنووری ناوچە شاخاوییەکان نەکـەن".
ھ.م