سه‌رما پرۆسه‌ی خوێندن له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم راده‌گرێت
شه‌پۆلێكی سه‌رما رووی له هه‌رێم كردووه
K24 – هه‌ولێر:
به هۆی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه‌ی رووی له هه‌رێمی كوردستان به گشتی و ناوچه شاخاوییه‌كان به تایبه‌تی كردووه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم، سبه‌ی دووشه‌ممه‌یان وه‌ك پشوو دیار كرد.
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه په‌روه‌رده رایگه‌یاند، لەبەرسەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکاران و بەهۆی ئەو شەپۆل و زووقمەی رووی لەناوچەکەمان کردووە، سبەینێ رۆژی دووشەمە پشوویی فەرمی دەبێت لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری پارێزگایی هەڵەبجە.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، باس له‌وه‌شكراوه، تاقیکردنەوە بەراییەکانی قۆناغی 12ی دەرەکی بەردەوام دەبێت و لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.
له پێنجوێنیش بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن دوێنێ رایگەیاند، "بەهۆی ناجێگیری کەش و هەوا و نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و پاراستنی سەلامەتی جگەرگۆشەکانمان رۆژی یەکشەممە پشوو دەبێت بۆ منداڵانی باخچەکان و بازنەی یەکەم واتە پۆلی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی، بەڵام لەپۆلی چوارەم و بەرەوسەر دەوام ئاساییە".
له سنووری پارێزگای دهۆكیش، بڕیار درا سبه‌ی دووشه‌ممه له سنووری قه‌زای ئامێدی كه‌رتی په‌روه‌رده پشووی فه‌رمی بێت.
له سنووری پارێزگای هه‌ولێریش له‌م ناوچانه سبه‌ی وه‌ك پشوو ده‌ستنیشان كرا
سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران
سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان
سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز
سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر
سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شه‌قڵاوه