ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له عه‌فرین روویدا
لاشه‌ی سووتاوی قوربانیان له‌سه‌ر شه‌قام كه‌وتووه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 10/2/2020، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان روویدا، به‌هۆیه‌وه 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه له‌سه‌ر رێگه‌ی راجۆ و به‌رده‌م ده‌رمانخانه‌ی عیسا روویداوه، به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش، له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆدا 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كیش دیكه‌ش برینداربوونه.
ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه بووه و وه‌ك له وێنه و گرته ڤیدیۆییه‌كانیشدا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌شێك له‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، به ته‌واوه‌تی جه‌سته‌یان سووتاوه.
ماوه‌ی دوو ساڵه عه‌فرین له ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووری دایه كه‌له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتی ده‌كرێن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ريف حلب الشمالي
— ابو محمد الحلبي (@abdallhhrfan) February 10, 2020
عفرين ـــ راجو ــ
انفجار سيارة مفخخة
حزب Bky الارهابي لايستبعد ان يكون المجرم pic.twitter.com/2BnStcDba0