بەفر ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە حاجی ئۆمەران پەكخست
گەشتیاران بەشێك لە رێگاكە بە پیادەڕۆ دەبڕن
K24 - چۆمان
بەھۆی شەپۆلی بەفربارین و سەرما، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران وەستا و گەشتیارانیش بەشێك لە رێگاكە بە پیادەڕۆ دەبڕن.
تەیفور محەمەد، پەیامنێری كوردستان24 لە ناوچەكە رایگەیاند: "بەھۆی بارینی بەفری زۆر و دابەزینی پلەكانی گەرما، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران وەستاوە".
لەبارەی ھاتووچۆی گەشتیارانەوە، پەیامنێرمان گوتی: "گەشتیاران ناتوانن بە ئۆتۆمبێل بگەنە ناو سنووری ھەرێمی كوردستان، بەڵكو لە پشتی شارۆچكەی پیرانشارەوە بە پیادەڕۆ دێن تا دەگەنە حاجی ئۆمەران".
ھ.م

