"تورکیا 200 ملیار دۆلار بەهەدەر دەدات"

ئۆپۆزسیۆنی توركیا رەخنە لە ئەردۆغان دەگرێت

K24 - ھەولێر

ئۆپۆزیسیۆنی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕی 200 ملیار دۆلار لە داھاتی وڵات بەھەدەر دراوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی یەنی چاخی توركی "ئەو سیاسەتانەی ئەردۆغان لە دۆسیەی ئابوورییدا دەیگرێتەبەر، بوونەتە ھۆكار رۆژ دوای رۆژ زیاتر شكستە ئابوورییەكانی حكوومه‌ت بسەلمێنێت".

فائیق ئۆزتراك، جێگری سەرۆكی پارتی گەلی كۆماریی توركیا (جەھەپە) كە گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسیۆنە لەو وڵاته‌، ده‌ڵێ: "لەساڵی 2013دا داھاتی نیشتیمانی 956 ملیار دۆلار بووە، كەچی لە 2019 بۆ 749 ملیار دۆلار دابه‌زیوه‌، ئەوەش بەو مانایە دێت كە 201 ملیار دۆلار لەو داهاته‌ دیار نەماوە و ئیدارەی ئەردۆغان نەیتوانیوە بەپێی پێویست ئابووری وڵات هه‌ڵسوڕێنێت و قەیران لە زیادبوونە و دەبێت رێگری لە قووڵبوونی بگیرێت".

ھ.م