رەوشی كەشوھەوا راگەیەندرا
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور و سارد دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان ھەوری تەواو دەبێت و بەفر دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 3 و سلێمانی 1 و دھۆك 0 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 3 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، نیمچە ھەور و سارد دەبێت.



