مهسرور بارزانی: رۆڵی یەکێتیی نووسەران لە داکۆکیکردن لە مافەكانی گەلی کوردستان له یاد ناكرێ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یۆبیلی زێڕینی دامهزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه
K24 - ههولێر:
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، بهبۆنهی یادی یۆبیلی زێڕینی دامهزراندنی یهكێتی نووسهرانی كورد، پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهكردن و تێیدا رایدهگهیهنێت، رێکخراوەکەتان رۆڵێکی دیار و کاریگەری لە بزاڤی ئەدەبی و رۆشنبیریی گەلی کوردستاندا هەبووە.
له بهشێكی دیكهی پهیامی پیرۆزبایی سهرۆكی حكومهت له یادی 50 ساڵهی دامهزراندنی یهكێتی نووسهرانی كورد، هاتووه: "رێکخراوەکەتان رۆڵێکی دیار و کاریگەری لە بزاڤی ئەدەبی و رۆشنبیریی گەلی کوردستاندا هەبووە، بەتایبەتیش لەپاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردیدا و هیوادارم لە کاروانی پڕ پەخششتان لە پێناو خزمەتکردنی زمان و ئەدەبی کوردیدا بەردەوام بن".
دهقی پهیامهكه:
"پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بە بۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نووسەرانی کورد
بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی یەکێتیی نووسەرانی کورد
بەبۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نووسەرانی کورد ، گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم، هيوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم. بێگومان رێکخراوەکەتان رۆڵێکی دیار و کاریگەری لە بزاڤی ئەدەبی و رۆشنبیریی گەلی کوردستاندا هەبووە، بەتایبەتیش لەپاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردیدا. هەروەها رۆڵی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە داکۆکیکردن لە مافە دیموکراتی و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستاندا لە یاد ناکرێ کە بە بەرهەمە بە نرخەکانی، خزمەتێکی زۆری بە بزووتنەوەی رووناکبیریی نەتەوەکەماندا کردووە.
ئومێدی پێشکەوتننتان بۆ دەخوازم و هیوادارم لە کاروانی پڕ پەخششتان لە پێناو خزمەتکردنی زمان و ئەدەبی کوردیدا بەردەوام بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/2/10"