ڕاگەیەندراوێک لەوەزارەتی پەروەردەوە
سه‌باره‌ت به پشووی قوتابخانه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێك له باره‌ی راگه‌یاندنی پشوو له قوتابخانه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، دەسەڵات دەدرێتەوە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده و به‌رپرسی یه‌كه‌می ئیداره‌كان، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر سه‌رما و به‌فر ئاسته‌نگ بۆ هاتووچۆ درووست بێت، رۆژی سێشه‌ممه بكه‌نه پشوو.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان لەدابەزینی پلەکانی گەرما، بۆ رۆژی دووەم دەسەڵات دەدرێتەوە بە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان کە لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی ئیداری راوێژ بکەن لەهەر شوێنێک ئاستەنگی هاتوچۆ هەبێت یان کاریگەری نەرێنی بۆ دەوامی باخچەوقوتابخانە و پەیمانگاکان دروستبێت ، دەتوانن رۆژی سێشەممە ، 11 ی 2 ی 2020 بکەنە پشوو و رەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:
1ـ دەبێت بەڕێوبەرایەتی پەروردەکان بەرەزامەندی بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا ـ ئیدارە، پشووەکە رابگەیەنن، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا لایەنی تایبەتمەندە بۆ گفتوگۆ و ڕاوێژ لەگەڵ پارێزگار یان قائمقام یان بەڕێوبەری ناحیە.
2ـ پێویستە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا لیستی ناوی ئەو ناوەندانەی دەوامی تێدا دەکرێت بە پشوو بەزووترین کات ئاراستەی وەزارەت بکات.
3ـ ئەو پەروەردانەی زۆر پێویستن بەو پشووە تەنها پشوو بەوان دەدرێت.