سلێمانی.. سبه‌ی له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن كرایه پشوو
هۆكاره‌كه‌ی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمایه
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گشتیی سلێمانی رایگه‌یاند، سبه‌ی له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌كه‌یان و ئیداره‌ی راپه‌ڕین كراوه‌ته پشوو.
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دووپاتیكرده‌وه، سبەی 11/2/2020 لە ته‌واوی ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری پەروەردەكانی سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین پشووە.
ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمایه‌ی رووی له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه و پله‌كانی گه‌رما گه‌یشتوونه‌ته خوار پله‌ی به‌ستن.
H.B