پەروەردەی گەرمیان بڕیاری لەبارەی دەوامی سبەینێوە دا

پەروەردەی گەرمیان بڕیاری لەبارەی دەوامی سبەینێوە دا

K24 – هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار بڵاویکردەوە، لەسەربڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان بەهەماهەنگی ئیدارەی گەرمیان و قائیمقامیەتی کەلار بڕیار درا سبەینێ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنوری پەروەردەکەمان پشووی فەرمی بێت بەهۆی نزم بوونەوەی پلەی گەرمی. 

هەروەها، جەلال نوری، قایمقامی کفری بە کوردستان24ـی راگەیاند، سبەی لەناوەندەکانی خۆێندنی کفری پشووە، بەھۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی رووی کردووەتە ناوچەکە.

شەپۆلێکی سەرما هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک شوێن بەفرێکی زۆر باریووە و شەقامەکان بەستونی، بەهۆی ئەمەش بڕیاردراوە سبەی بکرێتە پشووی فەرمی.