پەروەردەی هەولێر لەبارەی پشووی سبەینێوە بڕیاریدا
پەروەردەی هەولێر لەبارەی پشووی سبەینێەوە بڕیاریدا
K24 – ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر رادەگەیەنێت بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و نالەباری کەش و بۆ سەلامەتی قوتابی و خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران، پشووی فەرمییە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر بڵاویکردەوە، سبەی رۆژی سێشەممە رێککەوتی (11/02/2020) پشووە لە ناوەندەکانی خوێندن لەسەرتاسەری پارێزگای ھەولێر.
شەپۆلێکی سەرما رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و لە زۆربەی ناوچەکان، پلەی گەرما بۆ ژێر سفر دابەزیووە.
HJ