راگەیەندراوێک لە پەروەردەی هەڵەبجەوە
لەبارەی پشوو بڕیاردرا
K24 – ههولێر:
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە، سبەی پشووی فەرمییە.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، لەبەرسەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکارانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید لەپارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرماو زوقمەی ناوچەکەی گرتووەتەوە ، سبەی سێ شەممە2020/2/11 پشوو ئەبێت لەسەرجەم لەناوەندەکانی خوێندن ، بەڵام لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و بەڕێوەبەرێتییەکانی دەوام ئاساییە.