كوردستان24 دەست بە وەرزی نوێی به‌رنامه‌ی رۆژباش دەكات
هه‌موو رۆژێك له‌گه‌ڵتان ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
له كوردستان24 وه‌رزێكی نوێی به‌رنامه‌ی رۆژباش ده‌ست پێده‌كات.
به‌گوێره‌ی پلانی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 بۆ توێژینه‌وه و راگه‌یاندن، رۆژانه به‌رنامه‌كه له كاتژمێر 7:00ی به‌یانی ده‌ست پێده‌كات و بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌رنامه‌كه هه‌موو به‌یانییه‌ك له‌لایه‌ن هاوكارانمان سۆڤان فه‌رمان و هاژه غه‌فوور پێشكه‌ش ده‌كرێت.
به‌رنامه‌ی رۆژباش، جگه له هه‌واڵی سیاسی، بایه‌خ به هه‌واڵ و زانیاری ته‌ندروستی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، هونه‌ری، وه‌رزشی، كولتووری، ستایلی ژیان، زانست و ته‌كنۆلۆژیا ده‌دات، هاوكات هه‌وڵ ده‌دات زانیارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی ورد و دروست بۆ بینه‌ر و بیسه‌ران بگوازێته‌وه.
سبه‌ی سێشه‌ممه 11/2/2020 یه‌كه‌م ئه‌ڵقه‌ی وەرزی نوێی به‌رنامه‌كه په‌خش ده‌بێت.
H.B