راگەیەندراوێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لەبارەی پشووی سبەی

K24 – هه‌ولێر:

د. جوتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە 11ی شوباتی 2020 بە ھۆی ئەو سەرما و سۆلەی كە رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە، لە تەواوی دامودەزگاكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.

بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی هەرێم و کەشناسی، هۆشدارییان داوەتە شۆفێران، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما، هەندێک رێگا بەستونی و بۆ بەکارهێنان ناشێن. داوا دەکەن، هاووڵاتیان هۆشیارانە مامەڵە بکەن و خۆیان لەو رێگایانە بەدوور بگرن.

H.J