كۆرۆنا له بۆشایی ئاسمانه‌وه گوازراوه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وی
له‌ڕێگه‌ی نهیزهكێكهوه گوازراوه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك زانای چین له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی، كه ئه‌و ڤایرۆسه بكوژه، كه بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیانی دانیشتوانی جیهان به گشتی و وڵاتی چین به تایبه‌تی، له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وییه‌وه له رێگه‌ی نهیزهكێكهوه گه‌یشتووه‌ته سه‌ر زه‌وی.
زاناكان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌و نه‌یزه‌كه‌ی ساڵی رابردوو به به‌رگه زه‌ویدا تێپه‌ڕی و پارچه‌یه‌كی له وڵاتی چین كه‌وته خواره‌وه، پێكهاته‌یه‌كی هه‌ڵگرتبوو كه ملیاره‌ها تهنۆڵكهی ڤایرۆسی له‌خۆ گرتبوو.
زانا چینییه‌كان له‌و باوه‌ڕدان، ڤایرۆسی كۆرۆناش یه‌كێكه له‌و تهنۆڵكانهی له رێگه‌ی ئه‌و نهیزهكهوه له بۆشایی ئاسمانه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌یه‌كی درێژه زانایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی كه ڤایرۆس، به‌كتریا و شریته‌كانی ترشی ناوه‌كی "DNA" له‌ناو پێكهاته‌ی نهیزهكهكاندا به رێژه‌یه‌كی زۆر و جۆراوجۆر له گه‌ردوون بوونیان هه‌یه و ده‌كرێت به‌ر له‌وه‌ی به‌ر زه‌وی بكه‌ون، هه‌ر له رێگه‌ی به‌رگه‌هه‌واوه "چینی ئۆزۆن" بگوازرێنه‌وه بۆ سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی و مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر ته‌ندروستی و جیهانی مرۆڤایه‌تی درووست بكه‌ن.
پرۆفیسۆر چاندرا ویكراماسینگ له ناوه‌ندی پاكنگهام بۆ زانستی زینده‌وه‌رزانی گه‌ردوونی گوتی: "ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه ڤایرۆسه له‌ناكاوه‌كه په‌یوه‌ندی به گه‌ردوونه‌وه هه‌بێت، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ش له چین ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی به‌هێزتر كردووه".
هه‌وره‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی چین پارچه‌یه‌كی ئه‌و نه‌یزه‌كه كه‌وته سه‌ر زه‌وی و ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین تهنۆڵكهكانی ترشی ناوه‌كی "DNA"ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو پێكهاته‌كه‌یدا هه‌بووبێت".
هه‌وره‌ها گوتی: "زۆربه‌ی ئه‌و به‌كتریا و ڤایرۆسانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌مان هه‌ن، له رابردوودا هه‌ر له رێگه‌ی نه‌یزه‌كه‌كانه‌وه گوازراونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی و ده‌كرێت له داهاتووشدا چه‌ندین جۆری دیكه‌ی تهنۆڵكهی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك له‌م رێگه‌یه‌وه بگوازرێنه‌وه بۆ سه‌ر هه‌ساره‌كه‌مان".
هۆشداریشیدا، له‌وه‌ی كه "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، ئه‌و ژینگه پیسه‌ی زه‌وی كه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا رانه‌هاتووه، ده‌كرێت ببێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌ك له‌سه‌ر ئاستی جیهان".
سه‌رچاوه: ئێكسپرێس
H.B