ئه‌مه‌ریكا: له‌باره‌ی ئیدلب پشتیوانی له توركیا ده‌كه‌ین
پۆ‌مپێیۆ: پێویستە روسیا و ئەسەد ھێرشەکانیان رابگرن
K24- هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاڵپیشتی وڵاتەکەی بۆ تورکیا دووپاتکردەوە و رایگه‌یاند: پێویستە روسیا و ئەسەد ھێرشەکانیان رابگرن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرەخۆشی لە خێزانی ئەو سەربازە تورکانەش كرد، کە بەھۆی ھێرشەکانی سوپای ئەسەدەوە لە سوریا کوژران و گوتی: جەیمس جێفریم ناردووەتە تورکیا، بۆئەوەی ھەماھەنگی لەگەل بەرپرسانی تورکیا بکات و وەڵامێکی گونجاوی ھێرشەکانی رژێمی ئەسەد بدەنەوە.
پەمپێیۆ جه‌ختی كرده‌وه: پاڵپشتی ھاوپەیمانەکەمان لە ناتۆ دەکەین. ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ توركیا، كه هاوپه‌یمانی ناتۆدا ئه‌ندامه.
H.B