دڵشاد شه‌هاب: چیتر كورد له به‌غدا په‌رته‌وازه نییه
"فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەسەر پێكھێنانی ھاوپەیمانی ھاوڕان"
K24- هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، به‌ر له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، هاوپه‌یمانیی كوردستانی پێك دێت، راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌م قۆناغه راسپێردراون.
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتی كرده‌وه، به‌ر له پێک‌ھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، ھاوپەیمانیی کوردستانی پێک ده‌هێنرێت.
گوتیشی: سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە خاوەن کورسین لە ئەنجوومەنی نوێنەران، پەیرەوی کاری ھاوپەیمانێتییەکەیان داڕشتووە، پەیڕەوەکە دراوه‌ته سەرۆك فراکسیۆنەکان، بۆ ئەوەی به‌ر له پێک‌ھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، ھاوپەیمانێتییەکە بکەوێتە سەر پێ و سەرۆك و جێگر و بڕیاردەری بۆ دابنرێت.
لە بەرامبەردا دڵشاد شەھاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی ھەرێم ئاشکرای كرد، کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان فراکسیۆنەکانی راسپاردووە، پارێزگاری لە مافەکانی خەڵك و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان بکەن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئیدی کورد لە بەغدا پەرتەوازە نیە، کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەران یەکگوتار دەبێت، سەرۆکی ھەرێمیش فراکسیۆنەکانی سەرپشك کردووە، لە داھاتوودا خاوەن بڕیار دەبن، بۆ ئەوەی ھەموویان به‌یه‌كه‌وە، پارێزگاری لە ماف و قەوارەی ھەرێمی کوردستان بکەن.
H.B