تەواوی تابلۆی ریکلامە بازرگانییەکان لە رێگای دوکان لابران

قایمقامیەتی دوکان هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات

K24 – هه‌ولێر:

قایمقامیەتی قەزای دوکان بڵاوی کردەوە، تەواوی ئەو تابلۆی ریکلامانەی ناوەندی شەقامە گشتییەکانی سنووری قەزای دوکان لابران و هەر کەس و لایەن و کۆمپانیایەک بیەوێت ریکلام دابنێ، دەبێ بەپێی یاسا و رێنماییەکان دایبنێت.

بەپێی بڵاوکراوەکە، بەشێکی زۆر لەو کۆمپانیایانەی ریکلامەکانیان لابراوە، پێشتر ئاگادارکردنەوەیان پێ دراوە تابلۆکانیان لابەرن، یان مامەڵەی یاساییان بۆ بکەن، بەڵام ژمارەیەکی کەمیان پابەند بوون.

هەر بۆیە قایمقامیەتی قەزای دوکان لە رێگای لیژنەی هاوبه‌شی زیادەڕۆیی، بەهاوکاریی شارەوانیی دوکان، سەرجەم تابلۆکانیان لە ناوەندی شەقامە گشتییەکان لابرد.