مستەفا چاوڕەش هەواڵێک لەبارەی دیارکردنی هاوسەرۆکەکانی یەکێتی رەت دەکاتەوە
تەنها دەنگ لەسەر سیستمەکە دراوە
K24 – ههولێر:
مستەفا چاوڕەش، سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، قسەی بۆ میدیاکانی حزبەکەی کرد و رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی هیچ کەسێک وەک هاوسەرۆکی یەکێتی دیار نەکراوە.
راشیگەیاند، ئەمڕۆ تەنها دەنگ لەسەر سیستمی هاوسەرۆکی دراوە و ناوی هیچ کەسێک وەک هاوسەرۆک دیار نەکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی ئەنجام درا و تیایدا دەنگ لەسەر سیستمی هاوسەرۆکی درا، کە ژمارەیان دوو کەسە.