جۆرە جورجێک لەسەر زەوی ژیاوە قەبارەی هێندەی مرۆڤێک بووە
زانایان هۆکاری لەناوچوونی ئاشکرا دەکەن
K24 – ههولێر:
زانایان ئەوەیان سەلماند کە لە سەدەکانی رابردوو، جۆرە جورجێک ژیاوە، کێشی نزیکەی 80 کیلۆگرام بووە و قەبارەی هێندەی مرۆڤێک بووە.
جورجەکە ناوی نیۆپیبلێما ئاکرێنسیس بووە و پێنج پێ درێژ بووە، 10 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لە باشووری ئەمەریکا ژیاوە.
پەیکەری دوو لەو جورجانە لە دارستانەکانی ئەمازۆن دۆزراونەتەوە. د خۆزێ فێرێیرا دەڵێت: "ئەو جورجە گەورەترین جۆری خورۆکەکان (rodent) بووە و لەناوچووە".
لە باسکردنی هۆکاری لەناوچوونیان، خۆزێ دەڵێت، مێشکی ئەم جۆرە جورجە بە بەروارد بە لەشی زۆر بچووک بووە، بە تێپەڕبوونی کات و روودانی پەرەسەندن، لەناوچووە. قەبارەی مێشکی بەجۆرێک بووە، ئەگەر قەبارەی مێشکی مرۆڤ 6 بێت، ئەوا قەبارەی مێشکی ئەو جورجە 0.3 بووە.


Metro