گرتە ڤیدیۆی ژن و مێردێکی بە تەمەنی تووشبوو بە کۆرۆنا دڵی هەزاران کەس تووند دەکات

من بۆ هەمیشە تۆم خۆش دەوێت

K24 – هه‌ولێر:

گرتە ڤیدیۆیەک کە لە نەخۆشخانەیەکی حکومی چین تۆمارکراوە، دڵی هەزارن کەسی بۆ خۆشەویستی دوو تووشبوی بە تەمەنی ڤایرۆسی کۆرۆنا تووندکردوە.

پیاوەکە کە تووشبووە و تەمەنی 87 ساڵە، لە نەخۆشخانە خواردن دەدات بە هاوسەرەکەی و پێی دەڵێت: "من بۆ هەمیشە تۆم خۆش دەوێت، هەموو رۆژێک و بۆ هەمیشە".

دواتر کەمێک خواردنی دەداتێ و پێی دەڵێت: "هیوام وایە زوو چاکبیتەوە".

تاوەکو ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەزار و 116 کەس گیانیان لەدەستداوە و 45 هەزار و 204 کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هەروەها پێنج هەزار و 66 کەسیش، چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

SKY NEWS