مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك نوێترین گرته‌ی ڤیدیۆیی له عه‌ره‌بستانی سعوودیه بڵاوكرده‌وه
سڵاو بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌نێرێت
K24- هه‌ولێر:
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك نوێترین گرته‌ی ڤیدیۆیی له عه‌ره‌بستانی سعوودیه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه، كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، گرته‌كه هی ئه‌مڕۆ 12ی 2ی 2020ـه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی له باره‌یه‌وه كراوه، له راستییه‌وه دوورن.
مه‌لا عه‌لی ده‌ڵێت: له‌و ماوه‌یه‌دا تێڕوانینی خه‌ڵك بۆ من به‌سه‌ر دوو بۆچوونی جیاوازدا دابه‌ش بوونه، به‌شێكیان سه‌رزه‌نشتم ده‌كه‌ن و گه‌رده‌نیان ئازا ناكه‌م، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یان هه‌زاران جار هه‌وڵیانداوه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌ن. بۆ ئه‌مانه‌ش مه‌لا عه‌لی نزایان بۆ ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی منه‌وه له میدیاكانه‌وه باسكراوه، جگه له پڕوپاگه‌نده هیچی تر نه‌بووه.
دوێنێ پۆلیسی شاری مه‌دینه، له هه‌ژماری "الامن العام" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، بڵاویكرده‌وه، كه‌سێكی عێراقیان ده‌ستگیركردووه، كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، كه‌سێكی نابینای چاك كردووه‌ته‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی جیاجیای لێكهوتهوه و به‌شێك له چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سعوودییه باسیان له‌وه كردبوو، ئه‌و كه‌سه ته‌نیا نزای كردووه و هیچ فێڵێك له كاره‌كه‌یدا نه‌بووه.
پۆلیسی سعوودییه راشیگه‌یاندبوو، ئه‌و كه‌سه عێراقییه به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه فرتوفێڵی كردووه و كه‌سێكی ساخته‌كاره.
هاوكات له گرته ڤیدیۆییه نوێیه‌كه‌یدا مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك ره‌خنه‌ی له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه له سایتی كوردستان24 هه‌یه، به‌ڵام كوردستان24 بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه پشتی به لێدوانی ره‌سمی پۆلیسی مه‌دینه به‌ستبوو.
له ڤیدیۆ نوێیه‌كه‌یدا مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی رووداوه‌كه‌ی دوێنێ و هه‌واڵی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی باس ناكات.
H.B