سوپای پاسداران به‌ڵێنی وه‌شاندنی زللـه‌یه‌كی به‌هێز به رۆژئاوا ده‌دات
"باجێگی زۆر گه‌وره له ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرین"
K24- هه‌ولێر:
سوپای پاسدارانی ئێران له ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌وڵێك بۆ هێنانه‌وه‌ی پشێوی له ناوخۆی كۆماری ئیسلامی، هۆشداری وه‌شاندنی زللـه‌یه‌كی به‌هێز ده‌داته ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی رۆژئاوا.
حجهتول ئیسلام حوسێن تائب، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌واڵگری سوپای پاسدارانی ئێران له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فارسی نیمچه فه‌رمی ئێرانی دووپاتیكرده‌وه، "له‌و حاڵه‌ته‌دا رۆژئاواییه‌كان و به‌كرێگیراوه‌كانیان له‌ناوخۆی ئێران رووبه‌ڕووی زللـه‌یه‌كی ئازاربه‌خشی ده‌زگای هه‌واڵگری ئێرانی دبنه‌وه" و گوتیشی: "له ئه‌گه‌رێكی له‌م شێوه‌یه هه‌رگیز رۆڵی ته‌ماشاكار ناگێڕین".
تائب گوتی: "ده‌زگای هه‌واڵگری ئێرانی زۆر به‌باشی به پلانه‌كانی دوژمنان ده‌زانێت بۆ راكێشانی سه‌رنجی به‌كرێگیراوه‌كانیان و هه‌وڵه‌كانیان بۆ هێنانه‌وه‌ی پشێوی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دوژمنانی ئێران ویستییان له رێگه‌ی فشاری ئابوورییه‌كانه‌وه خه‌ڵك ناچار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند گروپێكی ئاژاوه‌گێڕ درووست بن، به‌ڵام خۆڕاگری ئێرانییه‌كان و دانبه‌خۆداگرتنیان به‌رامبه‌ر ئه‌و فشارانه، هه‌وڵ و پلانه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان پووچه‌ڵ كردوه‌وه".
باسی ئه‌وه‌شی كرد، دوای ئه‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كوژرا، جه‌نگی هه‌واڵگری تاران له‌گه‌ڵ واشنتن پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێ و دووپاتیكرده‌وه، "ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا باجی بوونی هێزه‌كانی له ناوچه‌كه زۆر به گه‌وره‌یی ده‌داته‌وه".
سه‌رچاوه: ئاژانسی فارس
H.B