بەفر چەند رێگایەكی سنووری ھەولێری داخست
داوا لە شوفێران دەكرێت ھاتوچۆ نەكەن
K24 - ھەولێر
بەھۆی بەفربارین چەندین سنووری ھەولێر داخران و داوا لە ھاووڵاتیان دەكرێت بەم رێگایانەدا ھاتوچۆ نەكەن.
كرمانج عزەت، قایمقامی سۆران لە راگەیەندراوێكدا ھاووڵاتیانی ناوچەكەی ئاگادار كردەوە: "رێگاکانی نێوان ھەولێر - سۆران، سۆران - حاجی ئۆمەران، سیدەکان و مێرگەسۆر و خەلیفان - رانیە، بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆر گیراون، بۆیە تکایە ھاتوچۆ رابگرن لەو شوێنانە تا تیمەکانمان فریای خاوێنکردنەوە بکەون".
قایمقامی سۆران دەشڵێت: "داوا لە بەڵێندەر و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دەکەین، ھاوکاریی تیمەکانی شارەوانی و ئاوەدانکردنەوە بکەن، بە شۆفەڵ و گرێدەر، تا بتوانین دەروەستی ئەو تەوژمە بەردەوامەی بەفر بێین".
ھاوكات بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا شوفێر و ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە: "به‌هۆی ئه‌م شه‌پۆله به‌فربارینەی هه‌رێمی كوردستانی گرتووەته‌وه، ئێستا له شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری هه‌ندێك رێگا ئاسته‌نگی هاتوچۆیان بۆ دروست بووه، بۆیه داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له حاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت، نه‌چنه رێگاكانی هه‌ولێر- پیرمام، شه‌قڵاوه - هیران، ده‌ربه‌ند سه‌فین - هیران، زینه‌تیر - بالسیان- رانیه".
لە پەیامێكی دیكەدا كرمانج عزەت ئاشكرای كرد: "لەبەر بارینی بەفرێکی زۆر لەناو شار و دەڤەرەکە، بڕیامان دا بۆ قوتابخانەکان بکەین بە پشوو، واتا ھەموو قوتابخانەکان پشوو دەیانگرێتەوە. بۆ فەرمانگه‌كانی سه‌نته‌ر و ده‌ره‌وه‌ی شار، کە رێگایان سەخته، لە نەگەیشتنی فەرمانبەران بۆ شوێنی کار، غیاب نادرێن".