گردبوونەوەی عەرەبی داوایەك لە سەركردەكانی كورد دەكات

بوونی كورد لە بەغدا زامنی مافەكانیەتی

K24 - بەغدا

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24، جەمال خەمیس زاری، سەرکردە لە پڕۆژەی گردبوونەوەی عەرەبی، داوای لە سەرکردەکانی کورد کرد، ئامادەیی بەھێزیان لە بەغدا هەبێت، چونکە ئەمە تاکە زامنی راستەقینەی مافەکانی گەلی کوردە، لەبارەی حکومەتی داهاتووش.

جەمال خەمیس زاری، گوتی: "داوا لە سەرکردەکانی کورد دەکەین، بە بەهێزی لە بەغدا ئامادەبوونیان هەبێت، چونکە ئەمە تاکە زامنی راستەقینەی مافەکانی گەلی کوردە. هیوادارین ئەم حکومەتە لەوانەی پێشوو جیاوازبێت، کە بەرژەوەندی عێراقییەکان بخاتە سەروو بەرژەوەندی تایەفە و حزبەکانەوە، ئەگەر توانی ئەم قۆناخە بەسەرکەوتوویی تێپەڕێنێت و حکومەتێکی بێلایەن و دوور لە کاریگەری حزبەکان پێکبێنێت، ئەوا بێگومان لە بەرژەوەندی کورد و سەرجەم عێراقییەکان دەبێت".

ھ.م