به تۆمه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سێداره‌درا
له چین گه‌ڕابووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی كۆریای باشوور گواستییه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باكوور بازرگانێكییان له سێداره‌دا، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چووه‌ته گه‌رماوێكی گشتی، له‌كاتێكدا پێویست بوو له شوێنێكی تایبه‌ت بمێنێته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و بازرگانه سه‌ردانی گه‌رماوه گشتییه‌كه‌ی كردووه، به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبووكردنه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، ده‌ستگیركراوه و دواتر به فیشه‌كی راسته‌وخۆ كوشتوویانه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، پێشتر ئه‌و بازرگانه له چین گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆیه بۆ شوێنێكی په‌راوێزخراوی تایبه‌ت گوازرابووه‌وه.
تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆریای باكوور هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا به‌شی ئینگلیزی رۆژنامه‌ی "جۆنگ ئانگ ئیلبۆ"ـی كۆریای باشوور نه‌بێت، كه حاڵه‌تی كوژرانی ئه‌و بازرگانه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌و په‌تایه له پیۆنگ یانگیش رانه‌گه‌یه‌ندراوه، وه‌ك شاره‌زایانیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، له ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه له كۆریای باكوور، كاره‌ساتی گه‌وره روو ده‌دات، ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بوونی پێداویستی ته‌ندروستی و لاوازی ژێرخانی چاودێری ته‌ندروستی له‌و وڵاته.
سه‌رچاوه: ده‌یلی + رۆژنامه‌ی "جۆنگ ئانگ ئیلبۆ"
H.B