ئه‌مه‌ریكا: پێویسته ناتۆ هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی عێراق بكات
ناتۆ ئه‌ركی مه‌شقدانی هێزه عێراقییه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
مارك ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند: ناتۆ رۆڵی خۆی لە عێراق فراوانتر دەکات و ئەرکی راھێنان و راوێژ و بنیادنانی توانای ھێزە عێراقییەکان لەئەستۆ دەگرێت.
ئێسپەر دووپاتیشیكرده‌وه: پێویست دەکات ھاوپەیمانەکانمان لە ناتۆ ھێزی زیاتر رەوانەی عێراق بکەن.
ئه‌م گوتانه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌كاتێكدایه، كه به‌ر له ماوه‌یه‌ك لایه‌نه شیعه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ كۆتاییهێنان به هێزه بیانییه‌كان ده‌ستپێكرد و له ژێر ئه‌و فشارانه‌ش په‌رله‌مانی عێراق یاسای ده‌رخستنی هێزه بیانیه‌كانی په‌سه‌ند كرد.
H.B