ڤیدیۆ.. له حاجی ئۆمه‌ران دوو پێشمه‌رگه به‌هۆی سۆپاوه ژه‌هراوی بوون
پێشتر گیریان خواردبوو
K24 – سۆران:
له بنكه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه سنوورییه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران، ئه‌مشه‌و دوو پێشمه‌رگه ژه‌هراوی بوون و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له رووداوه‌كه بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند، ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه له بنكه‌كه‌ی خۆیاندا و له كاتی ئێشكگرتن به هۆی غازی سۆپای نه‌وته‌وه ژه‌هراوی بوون.
گوتیشی: به هۆی خراپی ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و بارینی به‌فرێكی زۆر پێشمه‌رگه‌كان پێشتر گیریان خواردبوو، دوای ژه‌هراوی بوونیان له لایه‌ن هاوڕێكانیانه‌وه گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان.
دوو پێشمه‌رگه‌كه به ناوه‌كانی (سیروان مه‌حموود مسته‌فا – 1978 و فه‌لاح سه‌باح ئیبراهیم 1969)ن پێشمه‌رگه‌ن له فه‌رمانده‌یی هه‌ڵگورد – هێزی باڵه‌ك.
دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه، چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه و ره‌وشی ته‌ندرووستیان جێگیره.