سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میونشن پێشوازی لە وەزیری بەرگری عیراق دەکات

باس له‌ پرسه‌ جێبایه‌خه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا

K24 – میونشن:

ئەمڕۆ هەینی 2020/2/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە شاری میونشن پێشوازی لە نەجاح شەمەری وەزیری بەرگری عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا . جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق کرایە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرد و گوتی ئێمە لە گەڵ پێکهێنانی حکومەتێکین کە زۆرینەی پێکهاتەکانی عێراق پشتیوانیی لێ بکەن و پابەندیش بێت بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

 لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەرەشە بەردەوامەکانی تیرۆریستانی داعش کرا.