مه‌سرور بارزانی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ "زه ئه‌تلانتیك" له باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش هۆشداری ده‌داته جیهان
داعش سه‌رقاڵی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه
K24 – میونشن:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه ئێستاكه داعش سه‌رقاڵی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه و هۆشداریش ده‌دات، كه به به‌راوورد به ساڵی 2014، كاتێك چه‌كدارانی داعش توانیان ناوچه‌یه‌كی زۆر له خاكی عێراق و سووریا داگیر بكه‌ن، ئێستا ئه‌و گروپه به‌هێزترن.
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری ناسراوی ئه‌مه‌ریكی "زه ئه‌تلانتیك"، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی سه‌ركرده و به‌رپرسه باڵاكانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام هێشتا داعش ماوه و ئێستاش خه‌ڵكی دیكه‌یان هێناوه‌ته ریزه‌كانیانه‌وه و خه‌ریكی خۆ بههێزكردنهوهن.
گۆڤاری زه ئه‌تلانتیك، به‌م شێوه‌یه‌ك باس له مه‌سرور بارزانی ده‌كات و تێیدا ده‌ڵێت: "ئه‌و سه‌ركرده كورده‌ی كه شاهێدی سه‌رهه‌ڵدان و داڕمانی داعش بووه، هۆشداری ده‌دات به‌وه‌ی كه ئێستا داعش خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه و ئاشكراشی ده‌كات كه ئێستاكه داعش به به‌راوورد له‌گه‌ڵ شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زۆر به‌هێز تره، ئه‌وكاته‌ی توانی چه‌ند شارێك له عێراق و سووریا داگیر بكات".
له‌درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا، مه‌سرور بارزانی ئاشكرای ده‌كات، كه هێشتا نزیكه‌ی 20 هه‌زار چه‌كداری داعش له عێراق و سووریا هه‌ن و راشیده‌گه‌یه‌نێت، كه ئێستاكه داعش مانگانه نزیكه‌ی 60 هێرش دژی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات.
له دوای ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ناوچه‌كه، به‌هۆی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و وه‌ڵامه‌كانی ئێران و هێرشكردنه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و ئاڵۆزیی و گرژیانه كاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی تیرۆر ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش پێویسته كاری له‌پێشینه‌ی هه‌موو لایه‌ك بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مه‌سرور بارزانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش، مانه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌یه كه یه‌كه‌مجار بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی داعش.
مه‌سرور بارزانی زیاتر ئه‌و بۆچوونه‌ی روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر خه‌ڵك بێ كار بوو، ئومێدی نه‌بوو و ئاسایشی نه‌بوو، سه‌قامگیریی سیاسی نه‌بوو، زۆر ئاسانه بۆ گروپه تیرۆرستییه‌كان ئه‌و ره‌وشه بقۆزنه‌وه. بۆیه هه‌تا ئه‌و فاكته‌رانه بمێننه‌وه ئه‌وا گروپی وه‌كو داعش یانیش هاوشێوه‌ی داعش ده‌مێننه‌وه".